دەقی وتەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت لە دەیەمین کۆبوونەوەی شوڕای ناوەندی بەم شێوەیە:
‎الْحَمْدُ لِلَّهِ وَالصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَمَنْ وَالَاهُ
ئیزن دەخوازم کە وتەکانم بە ئیلهام لە ئایەتی ۱۶۵ی بەقەڕە دەست پێ بکەم:  «وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّه‌اندادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ» و دوایی لە دەفەرموێت: «وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّه» 
واتە: (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌ ئاشكرایانه‌دا) هه‌ندێك كه‌س هه‌یه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواپه‌رست بێت، شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییه‌كانی خوا ناكه‌وێت و) خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و تووله‌ ڕێگه‌یانه‌ و خۆشی ده‌وێن، وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت (هه‌ر به‌راورد ناكرێت).
بابەتی سۆزی پەروەرێنەر و چۆنیەتی و هۆکارەکانی لە بابەتە زێڕینەکانی جیهانبینی یەکتاپەرستییە؛ چونکە سۆزی خوا، بەرهەمی ناسینی ورد و پێویستە لە خوای گەورە و نێو و سیفات و کاروباری ئەو.
چونکە ئیمان لە تێگەیشتنێکی دروست و شیاو لە جوانی، جەماڵ و کەماڵ لە کەون و هاوئاهەنگی و ئامانجدارێتی سەرچاوە دەگرێت و لەسەر بنەمای گەورەیی وەحدەتی خوایەتی و فەرمانڕەوایی وەستاوە.
لەو بوارەوە جێی سەرنجە کە خوای گەورە لە ئایەتی پێشوو (۱۶۴)ی بەقەڕە، هەشت بەڵگە لە جیهانی ماددە سەبارەت بە بوونی خوا (بەدیهێنەری تاک) و ڕاستیی فەرمانڕەوایی ئەو بەسەر کەوندا دەخاتە بەردەم دید و دادوەری ئاوەزمەندانە و لە دەربڕینێکی سەرسووڕهێنەردا فستیڤاڵێک لە بەدیهێنراوانی بۆ بەندەکانی شانۆ دەکا، هەروەک دەفەرموێت: «إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ»
وردبوونەوە و تێفکرین لە بەدیهاتنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەو هەموو ڕێکوپێکی و تەکووزی و هاوئاهەنگی و ئاوەزمەندی و نهێنی لە ئایەتەکانی کەوندا، هاتوچۆی شەو و ڕۆژ، شوێنگری نوور و تاریکی و پەیتاپەیتا و جوڵەی ژیان و هەراوهوریا و مەنگی و هێمنی و وەستان و دەرکردنی باکانی کەوی کراو و گۆڕاو لە لایەکەوە بۆ لایەکی تر و گەورەیی ئوقیانووسەکان و جوڵەی کەشتییەکان لەسەر زەریاکان و گواستنەوەی بار و ڕێبواران و لە ئاکامدا مردن و ژیان و زیندووبوونەوەی زەوی، لە تەواوی ئەوانەدا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا هەیە بۆ کەسانێک کە لە ئاستەکانی کەون و خەڵکان ورد دەبنەوە و بەشێوەی شیاو و پێویست سەرنج دەدەن بە ڕێنوێنی و ئیلهامبەخشی قوڕئانی پیرۆز؛ چونکە مرۆڤ بەدیهێنراوی خوای گەورەیە و قوڕئانی پیرۆزیش کۆتا بەرنامەی مرۆڤ لەسەر زەوییە تا ڕۆژی پەسڵان و گرینگترین تایبەتمەندیی ئەو هەر وەک خوای گەورە دەفەرموێت: «إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا» ‎﴿ئیسڕا:٩﴾‏ 
واتە: به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌ت به‌خشه‌ بۆ چاکترین ڕێگه‌ و ڕێباز و به‌رنامه‌، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که‌ کار و کرده‌وه‌ چاکه‌کان ده‌که‌ن که‌ بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه‌.
ئێوەی ڕێزدار باش دەزانن کە هەر کار و جووڵەیەک زیاتر لەسەر بنەما و پایەی خۆشەویستی و ئیڕادە پێک دێت، لەو بوارەوە زانایان دەڵێن: خۆشەویستی لە هۆکار و هاندەرە سەرەکییەکانی چالاکییەکان، هەستەکانی و کردەوەکان هەژمار دەکرێ؛ چونکە خوای گەورە مرۆڤی لەسەر بنەمای خۆشویستنی خێر و بێزاری لە خراپە خوڵقاندووە؛ چونکە خۆشەویستی هۆکار و هاندەری سەرەکی کاریگەرییەکانی دەروونی و مەیلی ئەنجامدانی کارێکی تایبەت و یا هەڵوێستەیەکی تایبەتە.
بەڵام تایبەتمەندی و پێناسەکانی کە قوڕئانی پیرۆز وەک نیشانەی خۆشەویستی نێوان بەندەکان و خوای باس کردوون، بریتین لە:
۱. پارێزکاری: «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ» ﴿تەوبە:۴﴾
۲. چاکە و چاکەکاری: «وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ» ﴿ئالی عیمڕان:۱۴۸﴾
۳. سەبر و خۆڕاگری: «وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ» ﴿ئالی عیمڕان:۱۴۶﴾
۴. تەوبە و گەڕانەوە بۆلای پەروەردگار: «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ» ﴿بەقەڕە:۲۲۲﴾
۵. پشتبەستن بە خوا: «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ» ﴿ئالی عیمڕان:۱۵۹﴾
۶. دادپەروەری و پابەندی بە دادگەری: «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ» ﴿مائیدە:۴۲﴾
۷. خاوەنی ئیڕادە و ئامادەیی بۆ خەبات لەپێناو خوادا: «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُمْ بُنْيَانٌ مَرْصُوصٌ» ﴿سەف:۴﴾
بە پێویستی دەزانم بە مەبەستی شیکاریی زیاتری خۆشەویستی پەروەرێنەر هەمبەر بەندەکانی، سەرنجتان ڕاکێشم بۆ ڕا و بۆچوونی هێندێ لە زانایان و پێشەوایانی دینی:
پێشەوا شوکانی خاوەنی کتێبانی (نیل الأوطار)، (فتح القدیر) و (ارشاد الفحول) دەفەرموێت: «وَصَفَ سُبْحَانَهُ هَؤُلَاءِ الْقَوْمَ بِهَذِهِ الْأَوْصَافِ الْعَظِيمَةِ الَّتِي تَشْمَلُ عَلَى غَايَةِ الْمَدْحِ وَنِهَايَةِ الْبِنَاءِ مِنْ كَوْنِهِمْ، يُحِبُّونَ اللَّهَ وَيُحِبُّهُمْ»
عەللامە ئالوسی، خاوەنی کتێبی (روح المعانی) دەفەرموێت: «هِيَ مَحَبَّةٌ تَلِيقُ بِشَأْنِهِ تَعَالَى عَلَى الْمَعْنَى الَّذِي أَرَادَهُ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى.»
عەللامە قاسمی جەماڵەددین خاوەنی (تەفسیر القاسمی) و ۱۰۰ کتێبی تر، سەبارەت بە سۆزی خوا هەمبەر بەندەکانی دەفەرموێت: «إِنَّهَا ثَابِتَةٌ لَهُ بِلاَ كَيْفٍ وَلَا تَأْوِيلٍ وَلَا مُشَارَكَةٍ لِلْمَخْلُوقِ فِي شَيْءٍ مِنْ خَصَائِصِهَا»
شێخ موحەممەد ڕەشید ڕەزا، خاوەنی کتێبی (وحی محمدی) و (تفسیر المنار) دەفەرموێت: «فَمُحَبَّتُهُ تَعَالَى لِمُسْتَحِقِّيها مِنْ عِبَادِهِ شَأْنٌ مِنْ شُؤُونِهِ اللَّائِقَةِ بِهِ لَا نَبْحَثُ عَنْ كُنْهِهَا وَكَيْفِيَّتِهَا، وَحُسْنُ الجَزَاءِ وَالمَغْفِرَةِ وَالإثَابَةِ قَدْ تَكُونُ مِنْ آثَارِهَا.»
شێخ ئەحمەد بن موستەفا مەراغی خاوەن تەفسیری ئەلمەراغی دەفەرموێت: «وَحُبُّهُ تَعَالَى وَبُغْضُهُ شَأْنٌ مِنْ شُؤُونِهِ لَا نَبْحَثُ عَنْ كُنْهِهِ وَكَيْفِيَّتِهِ.»
پێشەوا بەیزاوی عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەد عەلی شیرازی قازی و ڕاڤەکار و خاوەنی (انوار التنزيل أسرار التأویل) و (طبقات المفسرین ) و (طبقات الشافعیة ) دەفەرموێت: «مَحَبَّةُ اللَّهِ لِلْعِبَادِ: إِرَادَةُ الْهُدَى وَالتَّوْفِيقِ فِي الدُّنْيَا، وَحُسْنُ الثَّوَابِ فِي الْآخِرَةِ.»
پێشەوا مەحموودی کوڕی عومەری کوڕی موحەممەدی کوڕی عومەری زەمەشخەری خارەزمی زانای نەحو، ڕاڤەکار و خاوەنی تەفسیری (الکشاف) و (اساس البلاغە) دەفەرموێت: «مَحَبَّةُ اللَّهِ لِعِبَادِهِ أَنْ يُثِيبَهُمْ أَحْسَنَ الثَّوَابِ عَلَى طَاعَتِهِمْ، وَيَعِظَهُمْ، وَيَثْنِيَ عَلَيْهِمْ، وَيَرْضَى عَنْهُمْ.»
عەللامە قۆرتۆبی موحەممەدی کوڕی عومەری کوڕی یووسف، پێشەوایەکی پارێزکار و ئاشنا بە خوێندنەوەکانی قوڕئانی پیرۆز و خاوەنی (طبقات المفسرین) و تەفسیری (الجامع لاحکام القرآن) دەفەرموێت: «مَحَبَّةُ اللهِ لِعِبَادِهِ إِنْعَامُهُ عَلَيْهِمْ بِالْغُفْرَانِ.»
پێشەوا ئەبووحەییان ئەندەلوسی موحەممەدی کوڕی یووسفی کوڕی عەلی کوڕی حەییان لە گەورەپیاوان و زانای ئەدەبیاتی عەڕەبی و تەفسیر، فەرموودە و لۆغە و خاوەنی تەفسیری (البحر المحیط) دەفەرموێت: «مَحَبَّةُ اللَّهِ لَهُمْ تَوْفِيقُهُمْ لِلْإِيمَانِ وَإِثَابَتُهُ عَلَى ذٰلِكَ وَعَلَى سَائِرِ الطَّاعَاتِ، وَتَعْظِيمُ أِيَّاهُمْ، وَثَنَاؤُهُ عَلَيْهِمْ، وَالْمُرَادُ بِمَحَبَّةِ اللَّهِ: إِرَادَةُ الْخَيْرِ لِلْعَبْدِ، وَحُصُولُ الثَّوَابِ لَهُ.»
ئەبوو حامید موحەممەد غەزالی موحەممەد ئیبنی ئەحمەد تووسی، شافعی، فەیلەسووف، سۆفی، بیرمەند و ئاوەزمەندی خاوەن (احیاء علوم الدین) و (تهافت الفلاسفة و الاقتصاد فی الاعتقاد)  دەفەرموێت: «مَحَبَّةُ اللَّهِ لِلْعَبْدِ تَقْرِيبٌ مِنْ نَفْسِهِ بِدَفْعِ الشَّوَاغِلِ وَالْمَعَاصِي، وَتَطْهِيرُ بَاطِنِهِ مِنْ كَدُورَاتِ الدُّنْيَا، وَرَفْعُ الْحِجَابِ عَنْ قَلْبِهِ حَتَّى يُشَاهِدَ كَأَنَّهُ يَرَاهُ بِقَلْبِهِ.»
بەڵام سەبارەت بە خۆشەویستی بەندەکان بەرامبەر پەروەرێنەری پێشەوا فەخری ڕازی دەفەرموێت: «إِنَّ الْمَحَبَّةَ نَوْعٌ مِنْ أَنْوَاعِ الْإِرَادَةِ، فَإِذَا قُلْنَا نُحِبُّ اللَّهَ، فَمَعْنَاهُ: نُحِبُّ طَاعَةَ اللَّهِ وَخِدْمَتَهُ، أَوْ نُحِبُّ ثَوَابَهُ وَإِحْسَانَهُ.»
کورتەی ڕای زانایانی ئایینی سەبارەت بە سۆزی خوا هەمبەر بەندەکانی، لە ویست و خواستی هیدایەت، تەوفیقی بەردەوامی لەسەر ڕێی ڕاست و ڕێزنان، چاکە و ڕەزامەندی ئەوان و پاشگەزکردنەوەیان لە تووشبوون بە تاوان و هەروەها مەیسەرکردن و تەوفیقی خێرخوازی و عاقبەت‌خێری و دەرەنجامی خێر خۆی دەنوێنیت.
بەڵام عاریفان سەبارەت بە خۆشەویستی بەندەکان بۆ پەروەرێنەریان فەرموویانە: «الْعَبْدُ يُحِبُّ اللَّهَ لِذَاتِهِ، أَمَّا مَحَبَّةُ خِدْمَتِهِ أَوْ حُبُّ ثَوَابِهِ، فَدَرَجَةٌ نَازِلَةٌ. إِنَّ اللَّذَّةَ مَحْبُوبَةٌ لِذَاتِهَا، وَالْكَمَالُ أَيْضًا مَحْبُوبٌ لِذَاتِهِ.»
شەیخولئیسلام ئیبنی تەیمییە دەفەرموێت: «فَالَّذِي عَلَيْهِ سَلَفُ الْأُمَّةِ وَأَئِمَّتُهَا وَأَهْلُ السُّنَّةِ وَالْحَدِيثِ وَجَمِيعُ مَشَايِخِ الدِّينِ وَأَئِمَّةُ التَّصَوُّفِ: أَنَّ اللَّهَ مَحْبُوبٌ لِذَاتِهِ مَحَبَّةً حَقِيقِيَّةً، بَلْ هِيَ أَكْمَلُ مَحَبَّةٍ، كَمَا قَالَ: وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ.»
و لە کۆتاییدا سەبارەت بە بەدەستهێنانی سۆزی خوا، ئیمام ئیبنی قەییم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، جەختی لەسەر ۱۰ خاڵ بەم چەشنەی خوارەوە کردووە:
۱. خوێندنەوەی قوڕئان و وردبوونەوە و تێگەیشتن و کارپێکردنی لە ژیاندا بەپێی چەمکە شەرعییە پیرۆزەکان.
۲. نزیکبوونەوە لە بارەگای پەروەرێنەری بێ‌هاوتا بەهۆی بەجێگەیاندنی سوننەتەکانی دوای فەڕزەکان و پابەندبوون بە ڕەوشتە بەرزەکان.
۳. چاوەدێری بەردەوامی یادی خوا بە زمان و دڵ و لە کاتی کار و جووڵە.
۴. لەسەرودانانی یادی خوا و خۆشویستنی ئەو بەسەر تەواوی پێوەبەستراوەکانی ژیان.
۵. هەوڵی بەردەوام لە ڕاستای بەرزبوونەوەی ئاستی تێگەیشتن و ناسینی نێو و سیفات و کردارەکانی پەروەردگاری جیهان کە خۆشەویستی زۆر دەکا.
۶. تێفکرین و وردبوونەوە لە نیعمەتەکانی خوا و گەورەیی و سۆزی ئەو لە ئاست بەندەکانی و بوونەوەرەکانی تر و سەرنجی شیاو هەمبەر نیعمەتە ڕواڵەتی و دەروونییەکانی پەروەرێنەری بێ‌هاوتا.
۷. خاکەڕایی و ملکەچی لە بارەگای پەروەردگارێک کە مەلەکووتی حەرز و ئاسمان بە دەستی بەتوانای ئەوە و سەردانواندنی گەورەیی و بەندایەتی لە بەرامبەر دەسەڵات و گەرەیی ئەو.
۸. نزا و پاڕانەوە و موناجات لەگەڵ پەروەردگاری بەتایبەت لە تەنیایی و گەڕانەوە و تۆبە لە هەڵە و تاوان.
۹. هاونشینی لەگەڵ خۆشەویستان و ڕاستگۆیانە و ئیلهام‌وەرگرتن لە ئاکار و ڕەفتار و کرداری ئەوان سەبارەت بە خۆشەویستی خوا.
۱۰. هەوڵ بۆ مانەوە لەسەر پەیمان و بەڵێن لەگەڵ خوا و پارێز لە هەر کار و کردەوەیەک و جوڵە و وتەیەکی کە دەبێتە هۆی دووری و دابڕانی نێوان دڵ و خوا و بێبەشبوون لە سۆزی پەروەرێنەری دڵۆڤان و میهرەبانی.
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته